شەڕ لەكۆبانی بەردەوامە
گەریلاكانی یەپەگە گوندێكیان لەدەست داعش رزگار كرد
گەریلاكانی یەپەگە
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له هه‌رێمی کوبانێ له دژی گروپی داعش ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوی ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی کۆبانێ'' ده‌ستپێکرد كە لەئەنجامدا گوندی چل ئۆغڵۆ رزگاكرا‌و 42 داعش كوژران.
بەپێی هەواڵێكی (ANF) شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) له رۆژئاوا و باشووری هه‌رێمی کۆبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌ژێرناوی ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی کوبانێ'' له‌دژی مۆڵگه‌کانی داعش ده‌ستپێکرد .
شه‌ڕڤانانی YPG له شارۆچکه‌ی شیوخی ژێرین که ده‌که‌وێته رۆژئاوای هه‌رێمی کۆبانێ له‌دژی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی داعش چالاکیان ئه‌نجامدا و (8) چه‌ته‌ی داعش کوژران و بڕێکیش چه‌ک و جبه‌خانه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا .
له گوندی شێخ به‌هرۆی نزیکی شارۆچکه‌ی شیوخیش YPG چه‌ند مۆڵگه‌یه‌کی داعشی کرده ئامانج و له‌وێش (15) چەكداری داعش کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
هه‌روه‌ها له گوندی گه‌تاشی رۆژئاوای هه‌رێمی کوبانێ له ئه‌نجامی (2) بۆسه‌ی شه‌ڕڤانانی YPG زیاتر له(11) چەكداری داعش کوژران.
له گوندی جیدییه‌ش YPG له دژی چەكدارانی داعش چالاکیه‌کی ئه‌نجامدا و (3) داعش کوژران، هه‌روه‌ها چه‌کێکی جۆری دۆشکا تێکشکێندرا و ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازیش گورزی YPG ی به‌رکه‌وت .
له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا گوندی چل ئۆغڵۆی رۆژئاوای هه‌رێمی که چەكدارانی داعش داعش وه‌کو ناوه‌ندێک بۆ پیلانکردنی هێرشه‌کانیان به کار ده‌هێنا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی YPG رزگار کرا .
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، شه‌ڕڤانانی YPG له دژی دوو باره‌گای داعش له گوندی جادێی سه‌ر به ناوچه‌ی دیرین و نێوان گوندی جادێ و خروس چالاکیان ئه‌نجامدا و به‌م هۆیه‌شه‌وه (5) چەكداری داعش کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .
بەپێی هەواڵەكە ئۆپه‌راسیۆنی YPG له‌دژی چه‌ته‌کانی داعش به‌رده‌وامه
PM:02:11:23/07/2014