بە تۆمەتی گەندەڵی، چوار فەرمانبەری چاكسازیی ژن و سنێلان (نەوجەوانان) لە پارێزگای دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی پارێزگای دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاندووە "هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی ژن و نەوجەوانان لەگەڵ سێ فەرمانبەری دیكەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنی بڕە پارەیەك دەستگیركراون و ئێستا لە لێكۆڵینەوەدان و ئێستا تۆمەتبارەكان لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان و دواتر دۆسیەكانیان رەوانەی دادگە دەكرێت".
وەك (رووداو) وتویەتی "هەفتەیەك لەمەوبەر بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستگیركراوە و دوای دانپێدانان، رۆژی 25ی ئادار سێ فەرمانبەری دیكە بە هەمان تۆمەت دەستگیركراون".