عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەبێ (٢٠٠) میارەکەی بەغداد، داهاتی نەوت و ناوخۆ بە زیادەوە بەشی مووچەی مانگی سی دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، نیەتی حکومەت ئەوەیە کە لە ٣ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەیەکی دیکە دابەش نەکەن.
ناوبراو وتیشی" له سلێمانى هیچ داهاتێكى ناوخۆ به مووچه نهدراوه و له ئێستادا دوو ئیداریهكى تهواو ههیه و دهتوانرێت تهنها له پارهى گومرگى پهروێزخان مووچهى ئهو شوێنانه بدرێت كه له سلێمانى مووچهیان وهرنهگرتوه".