ئەمەریكا سزای بەسەر چەند بازرگان و كۆمپانیایەكی ئێرانیدا سەپاند ئەویش بەهۆی هێرشەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سزا نوێیەكانی وڵاتەكەیان بۆ سەر ئێران چەند بازرگان و كۆمپانیایەكی ئێرانی دەگرنەوە كە سوتەمەنی بۆ پرۆگرامی موشەكی بالیستی پاسداران دابین دەكەن".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكان وەڵامن بۆ هێرشە موشەكییەكەی ئیران بۆ سەر هەولێر و هێرشی حوسییەكان بۆ سەر دامەزراوەكانی سعودیە، جەختیشی كردۆتەوە كە هێرشەكان دەریدەخەن تائێستا ئێران بەردەوامە لە بەرەو پێشبردن و بڵاوكردنەوەی موشەكە بالیستییەكانی.
سەرەتای ئەم مانگە 12 مووشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر كرا و دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی هێرشەكانی لە ئەستۆ گرت.