وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڕیارە سبەی هەینی ١ی نیسان کۆبێتەوە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان.
ئاگاداریەک لەلێژنەی باڵای بینینی مانگ
بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی ١⁄ ٤⁄ ٢٠٢٢ لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لێژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیارلەسەر دیاریکردنی 'یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن .
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
لێژنەی باڵای بینینی مانگ