هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت "چوارچێوەی هەماهەنگی سازش ناكات لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە كە پێویستە رەوتی سەدر و هەندێ لە سەربەخۆكان بەشداربن تێیدا".
هادی عامری لە وتەیەكدا جەختیكردەوە لەسەر دۆزینەوەی دەرچەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی و وتی "گەورەترین كوتلە مافی زۆرینەی شیعییە تا دواتر سەرۆك وەزیران دیاری بكرێت دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و حكومەت پێكبهێنرێت و هێشتا هیوای گەورە هەیە لەو بارەیەوە".
عامری باسی لەوەشكرد، موقتەدا سەدر پێشتر ئامادەیی نیشانداوە كە ببێتە ئۆپۆزسیۆن و چوارچێوەی هەماهەنگیش حكومەت پێك بهێنێت، بەڵام ئەوان ئەوەیان رەتكردۆتەوە و داوای هەماهەنگی و رێككەوتنیان كردووە.
شەوی رابردوو موقتەدا سەدر رایگەیاند، ماوەی 40 رۆژ مۆڵەت دەداتە یەك لەسەر سێی پەكخەر بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بێ سەدر.