د. نهجمهدین كهریم ڕوونکردنەوەیەک لە سەرخۆکاندیدکردنی بڵاودەکاتەوە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا د. نهجمهدین كهریم رایدهگهیهنێت، كه لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق نهكشانهوهتهوه.
دەقی روونكردنەوەكە:
ڕونكردنەوەیەك لە سكرتێری ڕۆژنامەوانی دكتۆر نەجمەدین كەریم كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق
سەبارەت بەهەواڵی كشانەوەی بەڕێز(د.نەجمەدین كەریم) لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنین:ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەكی ڕاست و دروستی نیە.
هەرچەندە پەیوەندیمان كرد بە بەڕێزانی كەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ ڕەتكردنەوەی هەواڵی كشانەوەی دكتۆر نەجمەدین كەریم لە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە هەواڵەكە بەناوی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بێ ئاماژەدان بەناوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە بڵاوكرایەوە بەڵام بەداخەوە كەناڵی ئێن ئاڕتی سەرەڕای ئەوەی ئامادەنەبوون هەواڵەكە لابدەن،هاوكات ئامادەی ئەوەش نەبوون كە ڕەتكردنەوەی ئەو هەواڵە لای خۆیانەوە بۆ ئێمە بڵاوبكەنەوە لەكاتێكدا بەپێی ئیتكی كاری ڕۆژنامەوانی مافی خۆمانە.
لەگەڵ ڕێزدا
سكرتێری ڕۆژنامەوانی دكتۆر نەجمەدین كەریم،پارێزگاری كەركوك و كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق
23-7-2014
PM:06:28:23/07/2014