ئەم هەفتەیە هەرێم و عێراق کەشێک هاوینەی گەرم بەسەر دەبەن

کەشناسێکی شارەزا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم هەفتەیە عێراق و هەرێمی کوردستان کەشێکی هاوینە بەسەر دەبەن.

حسین ئەسەدی کەشناسی شارەزا پێشبینی دەکات ئەم هەفتەیە کەشێکی گەرم باڵ بەسەر ناوچەکەدا بكێشێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە.

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات پلەی گەرمای عێراق ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور بگاتە ٤٠ پلە، ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزدەبێتەوە.

هەروەها پێشبینی دەکات کۆتایی هەفتە کەشێکی وشکی سارد ناوچەکە بگرێتەوە.




AM:12:00:04/04/2022