عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی دادگەری له په‌رله‌مانى كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پارتى هیچ نیه‌تێكى نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا بكرێت و هه‌موارى یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نیه‌تیان هه‌بووایه دوێنێ ئێمه بڕیاربوو له هۆڵى پرۆتۆكۆڵى په‌رله‌مان كوردستان كۆببینه‌وه، بڕیاربوو ئه‌وانیش بێن، به‌ڵام نه‌هاتن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ی نین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و له هه‌موو دونیادا باوی ئه‌و سیستمه نه‌ماوه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت كه خراپ به‌كارهێنراوه، بۆ نمونه له دهۆك ته‌زویرێكی زۆر ده‌كرێت و له رانیه و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌یه‌كی دیكه كاندیدێكی پێ سه‌رده‌خرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت بكرێته چوار بازنه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر رێگری له ته‌زویر ده‌كات.