12 وەزیری حكومەتی هەرێمی سامانی خۆیان ئاشكرادەكەن
دەستەی دەستپاكی هەرێم لەراگەیەنراوێكدا ناوی ئەو وەزیرانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات كە سەروەت و سامانی تایبەتی خۆیان بۆ دەستەكە ئاشكراكردووە.
بە پێی راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، تاوەكو بەرواری 23ی تەمموزی 2014، یازدە وەزیر لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی تایبەتی خۆیان رادەستی دەستەی ناوبراو كردووە.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
مەولود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و حكومەت
د.رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی.
محەممەد هاودیان، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
رێباز محەممەد حەملان. وەزیری دارایی و ئابووری.
ساماڵ سەردار، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
كەمال موسلیم، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی
د. سەڵاحەدین بابەكر، وەزیری كارەبا
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا
PM:11:15:23/07/2014