ئەو کۆمپانیایەی کار دەکات لە مەسڵەحەکەی سلێمانی، گوێ نادات بە بڕیاری شارەوانی

ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی ڕزگاری تازە لە شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنن" کۆمپانیایەک کار دەکات لە مەسڵەحەیەکی سلێمانی، گوێ نادات بە بڕیاری شارەوانی". 

بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەکی ڕزگاری تازە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیان کردووە دەڵێن" لە دەوروبەری گەڕەکی مەسلەحەی کۆن کۆمپانیایەک هەڵساوە بە جێ بەجێکردنی پرۆژە لەسەر پارچە زەوی ناوبراو کە بە بڕیاری شارەوانی ڕەگەزی زەویەکە کراوە بە باخچە، سەرەڕای ڕاگرتنی لە لایەن سەرۆکی شارەوانی بە بڕیاری ژمارە (٥٥٥١) لە بەرواری ٢٠٢٢/٠٣/١٧، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو تا ئێستاش بەردەوامە لە کارکردن".  

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" داواکارین رێکاری پێویست بگرنە بەر بێ دەنگ نەبن بەرامبەر بەو نادادیەی کە بەرامبەر ئێمە وەک دانیشتوانی گەڕەک و شاری سلێمانی دەکرێت، چونکە بە گشتی خەڵک بە بڕیارەکەی شارەوانی زۆر خۆشحاڵ بوون، بەڵام ئێستا ڕووی گلەیی و گازندە لە ئێوەیە بۆیە دووبارە داواکارین بە گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی و بە دوادا چوون بۆ ناوەڕۆکی نوسراوی سەرەوە وە ئاگادار کردنەوەی کۆمپانیای جێ بە جێ کار بە ڕاگرتنی کارکردن". 



PM:12:57:06/04/2022