کەشوهەوای هەرێم و عێراق رووبەڕووی مەترسیەکی گەورە دەبێتەوە

بەرپرسێکی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە چەند ساڵی داهاتوودا رەنگە لە ساڵێکدا ٣٠٠ رۆژ خۆڵ ببارێت.

عیسا فەیاز بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عیراق ئاشكرای كرد، پێشبینی ئەوە دەكەن كە لەماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوودا رێژەی خۆڵبارین زۆر بەرزببێتەوە و ساڵانە ٣٠٠ رۆژ خۆڵبارین بێت.

بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عیراق بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە،" گۆڕانی كەش و هەوا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیادبوونی شەپۆلی خۆڵبارین، بەپێی ئاماری دەستەی گشتی كەشناسی، ژمارەی ئەو رۆژانەی خۆڵبارین تێیاندا روودەدات لە ٢٤٣ رۆژەوە بۆ ٢٧٢ رۆژ بەرزبووەتەوە لەماوەی ساڵێكدا".

عیسا فارس پێشبینیش دەکات لە ماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوودا و لە ساڵی ٢٠٥٠ لە ساڵێكدا ٣٠٠ رۆژ خۆڵبارین بێت.

دەربارەی بە زیانەكانی تری گۆڕانی كەشەوهەوا بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عیراق وتویەتی، نزیكەی ٧٠%ی زەوی كشتوكاڵی لە عیراق لەناوچوون یاخود لەژێر هەڕەشەدان.




PM:03:26:06/04/2022