ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی هەولێر كران


ئەمشەو لە چەند سەرچاوەیەكی نادیارەوە ژمارەیەك مووشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر و دەوروبەری كران.

دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاندووە "سێ مووشەك لە دەوروبەری دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاڕاستەی شاری هەولێر كران و هیچ زیانێكیان نەبووە".
 
بەپێی زانیارییەكانی دژە تیرۆری كوردستان "مووشەكەكان لە نزیك كۆمەڵگەی كەورگۆسك و زێی گەورە لە نزیك پاڵاوگەی نەوت كەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە".
 
تائێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی لەو هێرشە بۆ سەر شاری هەولێر رانەگەیاندووە، ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە 12 موشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر  كرا و ئامانجەكەش ماڵی باز بەرزنجی، خاوەنی گروپی كۆمپانیای كار بوو.






PM:09:13:06/04/2022