ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی تاڵەبانی


چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و گفتوگۆ سەبارەت بەو دەستپێشخەرییە كرا كە بەنیازن رایبگەیەنن.

ئەمشەو لە ماڵی تاڵەبانی لە بەغدا، وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوە، بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە،  گفتوگۆ لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كرا كە وەك دەرچەیەك بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق پێشكەشكرا.

هەروەها جەختیان كردەوە كە دەبێت دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەك دابڕێژرێت خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكات و زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش بهێنێتە ئاراوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندا. هاوكات بێت لەگەڵ داواكارییە رەواكانی خەڵك و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات و لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بێت.




AM:12:16:07/04/2022