هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی توركیا لە یەكی نیسان تا شەشی نیسان، زیاتر لە ٤٠ جار لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای كردووە و هێرشەكان بەردەوامن".
ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژی ١ی نیسان گۆڕەپانی كارۆخی هەرێمی قەندیل سێ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران و ڕۆژی ٢ی نیسانیش كاتژمێر ١٢:٠٠ لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەكانی كوڕەژارۆ و سیدا بە فڕۆكەی شەڕ ٥ جار و ٣ی نیسانیش گۆڕەپانی شاخی جودی لەلایەن بنكە سەربازییەكانی سەر سنوور بە كاتیۆشا بۆردوومان كران".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:
١ی نیسان كاتژمێر لە نێوان ١١:٣٠-١٤:٣٠ گۆڕەپانی كارۆخی هەرێمی قەندیل سێ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
٢ی نیسان كاتژمێر ١٢:٠٠ لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەكانی كوڕەژارۆ و سیدا بە فڕۆكەی شەڕ ٥ جار و ٣ی نیسانیش گۆڕەپانی شاخی جودی لەلایەن بنكە سەربازییەكانی سەر سنوور بە كاتیۆشا بۆردوومان كران.
٣ی نیسان كاتژمێر لە نێوان ٢١:٠٠-٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی قاشورای مەتینا هەلیكۆپتەر سوڕانەوە و هەمان كاتد سوپای تورك بە هەلیكۆپتەری شەڕكەر دەوروبەری گوندەكانی هرور و دێشیش و گۆڕەپانی كۆردینەی بۆردوومان كرد.. لە گۆڕەپانی شاخی ئازادیش هەلیكۆپتەرەكان هێزیان دابەزاند.
٤ی نیسان لە نێوان ٢٢:٣٠-٠٠:٠٠ لە گۆڕەپانی مەرڤانوسی هەرێمی ئاڤاشین هەلیكۆپتەر سوڕانەوە.
٤ و ٥ی نیسان لە هەرێمی گارە دەوروبەری گوندەكانی رێتكێ و رابەسكێ ٥ جار، لە مەتیناش شاخی هەكاری ٢ جار، لە زاپیش گۆڕەپانی ساجا ٣ جار بەە فڕۆكەی شەڕ بۆردوومان كران.
٦ی نیسان دەوروبەری شاخی هەكاری لە مەتینا لە لایەن بنكەسەربازییەكانی سەر سنوور بە كاتیۆشا و گۆڕەپانی دۆڵی بەدرانان و قەندیلیش ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردوومان كران. هەمان رۆژ كاتژمێر ٢٢:٠٠ لە هەریمی زاپ گۆڕەپانی شاخی جودی بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
٦ی نیسان كاتژمێر لە نێوان ٢٠:٠٠-٠١:٥٠ لە هەرێمی ئاڤاشین گۆڕەپانی وەرخەلێ ٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ٧ی نیسان سەرلەبەیانی لە لایەن بنكەسەربازییەكانی سەر سنوور بە كاتیۆشا بۆردومان كران.
٦ی نیسان لە نێوان كاتژمێر ١٩:٠٠-٢١:٣٠دا لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەكانی شاخی ئێف ئێم، كوڕەژارۆ، چیای رەش، كاركەر، ساجا، گوندی رێنچبراغا و سیدا ١٣ جار لە رێگەی فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. هەمان رۆژ كاتژمێر لە نێوان ١٦:٣٠-٢٠:٠٠ گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم لە لایەن بنكە سەربازییەكان لەسەر سنوور بە كاتیۆشا بۆردوومان كران.