مووچەی ژمارەیەک لە مووچەخۆران رادەگیرێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو خاوەن پێداویسیانەی كە دوو مووچەیان هەیە، دەڵێت" ئەم مانگە مووچەی ئەو كەمئەندامانەی كە ١٠٠ هەزار دیناریان هەیە رادەگیرێت". 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ ئەم مانگە مووچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە ١٠٠ هەزار دینارە رادەگیرێت مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵەكان".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی خانەنشینن یاخود مووچەی شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دەبێت نووسراوی پشتگیریی بهێنن ئەو كات مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان بۆ خەرجدەكرێت، هەروەها ئەو كەسانەی فەرمانبەران پێویستە پشتگیری فەرمانگەكەیان بهێنن تا مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكەیان بۆ بكرێتە دەرماڵە. 



PM:04:46:09/04/2022