پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی چڕ روو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
حسێن ئەسەدی، پسپۆڕ و چاودێری بواری کەشناسی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە بەگشتی ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان پەڵە هەور دەبێت، بەڵام تاڕادەیەک باری کەشوهەوا جێگیر دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ نزمە پاڵەپەستۆیەکی وشک دەبێتە هۆی دروستبوونی بایەکی بەهێز بۆ سێیەمجار لە ماوەی یەک هەفتەدا.
ئەو کەشناسە پێشبینیش دەکات، کە ئەو نزمە پاڵەپەستۆ وشکە رەنگە ببێتە هۆی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین لە سووریاوە بۆ ئاسمانی هەرێم و پاشان ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.