بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی ڕایدەگەیەنێت" فرۆشتنی گازی سروشتی هەرێم هەنگاوێکی زۆر باشە، بە مەرجێک دەبێت وانەیەک لە فرۆشتنی گاز لە گرێبەستەکانی نەوت وەربگرین".
فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" بابه‌تی فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا کە وا ده‌ستیان پێكردووه هێواش هێواش كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، هه‌نگاوێكی زۆرباشه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌بێت وانه‌یه‌ك وه‌ربگرین له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه پێشتر له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كردومانه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كاتێك كرا كه هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی هه‌م ئابوری خراپ و هه‌م بارودۆخێكی سیاسی خراپ‌دا بوو ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌رجۆرێك بوایه ده‌یویست نه‌وته‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بكات، به‌ڵام ئێستا ده‌رگای ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات ئێمه ده‌رس- وانه‌یه‌ك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وت وه‌ربگرین، وه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی گازی سروشتی كه ده‌یانكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بێت به‌ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌و هه‌موو (ته‌نازول)ه ی له گرێبه‌ستی نه‌وت هه‌بوو نابێت ئه‌و ته‌نازولانه له گرێبه‌ستی گازی سروشتی بكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زۆرباشی هه‌بێت یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چونكه واپێده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌و گازه سروشتیه‌ی كه ده‌رده‌هێنرێت له زۆنی سه‌وزدا بێت، خاڵی دووه‌م، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وغاز چونكه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانوت ئێمه ئیعتراف به‌و بڕیاره ناكه‌ین و جێبه‌جێی ناكه‌ین، به‌ڵام شتێكی باشه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه تازه گوێمان لێبووه وه‌فدێك ده‌نێرێته به‌غداد خاڵی سه‌ره‌كی كه باسده‌كرێت بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و غازه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه بێگومان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی باشه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی كه هه‌یه نه‌یهێڵێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی دارایی، فازڵ نه‌بی ئاشكرایكردوه، هه‌رێمی كوردستان كاتێك (٤٥٠) هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ده‌فرۆشێت له‌وانه‌یه نزیكه‌ی (٨٠) هه‌زار به‌رمیلیش له‌ناوخۆش ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌فرۆشتن ئه‌ژمار ده‌كرێت چونكه ده‌بێته نه‌وت و به‌نزین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی خۆیدا نادات و دواده‌كه‌وێت، ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی پاشه‌كشه‌ی زۆر خراپدایه، ئێمه نابێت ته‌ماشای بكه‌ین كه ئه‌و بینایانه بكه‌ین كه دروستده‌كرێن ئه‌وانه حكومه‌ت نییه به‌ڵكو ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رهێنن كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و پاره‌یان هه‌یه، ده‌توانن ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بكه‌ن بۆیه خه‌ڵكی هه‌ژار ته‌ماشا ده‌كات ڕۆژانه جۆره‌ها پرۆژه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و نان نییه بیخوات ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌كه.