فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی میونشنی ئەڵمانیا و فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی فراوانكردنی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دوای ڕێكەوتنی ھەردوو كۆمپانیای ئەزمەڕ ئێر و كۆندۆری ئەڵمانی، ئەمڕۆ گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی میونشن لە ئەڵمانیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێكرد.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وا بڕیارە ھەفتانە بە دوو گەشتی ڕاستەخۆ بۆ دۆسڵدۆرف و یەك گەشت بۆ میونشن بەردەوام بن.