دیوانی وەقفی سوننی عێراق رایدەگەیەنێت "هەر كەسێك بۆ هەر رۆژێك كە بەڕۆژو نەبێت دەتوانێت بڕی دوو هەزار دینار بداتە هەژارێك".
دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە "بەرەچاوكردنی بەرزبونەوەی نرخی ماددە خۆراكیەكان بەشێوەیەكی گشتی و قورسبونی باروگوزەرانی هاوڵاتیان و پێداویستیەكانی هەژاران، ئەنجومەنی زانستی و ئاینی سەنتەری دیوانی وەقفی سوننی بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ بڕی چوار هەزار دینار وەك سەرفیترە دیاری بكرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی دوو هەزار دیناریش بۆ هەر رۆژێك بەڕۆژو نەبوون وەك فیدیە دیاریكراوە كە پێویستە بدرێتە كەسانی هەژار و ئەو كەسانەی پێویستیان پێیەتی.
ئەو نوسراوەی دیوانی وەقفی سوننی عێراق لەكاتێكدایە پێشتر لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاندبوو، بڕی سەرفیترە بۆهەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەم سێ هەزار دینار دەبێت، هەروەها ئەندازەی فیدیەی بەڕۆژوو نەبون بۆ هەر ڕۆژێك لە سێ هەزار دینار كەمتر نەبێت.