52 ھەزار تۆن گەنمی ئوسترالی گەیشتە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند "بۆ دروستكردنی ئارد 52 ھەزار تۆن گەنمی ئوستراڵی گەیشتوەتە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی و لە چەند رۆژی داھاتوودا بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، پشكی ھەرێمی كوردستان 6 ھەزار و 250 تۆنە، كە پارێزگای ھەولێر 2 ھەزار و 250 تۆن، سلێمانی 2 ھەزار و 250 تۆن و دھۆكیش ھەزار و 750 تۆنە، پشكی پارێزگای كەركوكیش 2 ھەزار و 250 تۆن گەنمە.