بەهۆی فرۆشتنی مادەی قەدەغەکراو دووکانێکی جوانکاری داخرا

دوو دوکانی جوانکاری خانمان لە قەزای سەیدسادق بەهۆی بوونی مادەی قەدەغەکراوی گەورەکردنی جەستەی ئافرەتان داخران


ئەمڕۆ شەممە ١٦ی نیسان، قائیمقامییەتی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند، "هەردوو دوکانی جوانکاری خانمانی (ئامانج و بڕیار) لە نێو بازاری سەیدسادق بەهۆی بوونی مادەی قەدەغەکراوی گەورەکردنی جەستەی ئافرەتان داخران  هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، ئەو جۆرە مادانە بەهۆی نەزانینی سەرچاوەی بەرهەمێنان و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی، ڕێگە پێدراو نییە  بۆ بەکارهێنان و فرۆشتنیان کە زیانی تەندروستی لە سەر مرۆڤ هەیە." 

 

 




PM:09:32:16/04/2022