بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە
کۆتا قۆناغی دابینکردنی کارەبای بەردەوام
بۆ شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود دەستیپێکردووە، بڕیاریشە لەداهاتوویەکی نزیکدا
تەواو ببێت.
ئەمڕۆ ١٨ی نیسان دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە کۆتا قۆناغی
دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود دەستیپێکردووە، پڕۆژەکە
لە کۆتا قۆناغیدایە، لە ئوتێل تایتانیکەوە تا پردی کۆبانێ لە شەقامی بازنەی مەلیک
مەحمودە، بڕی ١٥٣ ملیۆن دینار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان
بە پڕۆژەکە دابینکراوە.
بڕیارە پڕۆژەی دابیکردنی کاربای بەردەوام بۆ شەقامی
٦٠ مەتری لە ماوەیەکی نزیکدا دابینبکرێت، کە کۆی گشتی ٧٠٠ ملیۆن دیناری تێچووە، بەمەش
سەرجەم بەشەکانی شەقامی مەلیک مەحمود بەشەوان ڕووناک دەبێت.