سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه له‌سه‌ر قسه‌کانی ئاڵا تاڵه‌بانی وتی" جێگای سه‌رسوڕمان نییه، که ئاڵا تاڵه‌بانی قسه‌ی وا بکات، چونکه ئه‌و به دوو روویی ناسراوه".
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌یه‌کێتی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت له‌سه‌ر قسه‌کانی ئاڵا تاڵه‌بانی که له‌په‌یجی خۆی له‌تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نوویسویه‌تی به‌ناونیشانی (هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی) دواتر سپی میدیا بڵاویکرده‌وه، وتی" جێگای سه‌رسوڕمان نییه که ئاڵا تاڵه‌بانی قسه‌ی وا بکات، چونکه به دوو روویی ناسراوه".
له‌درێژه‌ی قسه‌کانی سه‌رچاوه ئگاداره‌که وتی" یه‌که‌م ، د نه‌جمه‌دین که‌ریم هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه که خۆی کاندید کرد به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی یاسا ( لیسته‌که‌ی مالکی) و هیچ ئیعتبارێکی بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دانه‌ناو بێ منه‌ت بوو له‌هه‌مووی. دووه‌م، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ کاندیدکردنی د. به‌رهه‌م ساڵح دا بوون بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق وجێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیش کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ نامه‌یه‌کی نارد بۆ کاک مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو که موعاریزبوو".
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت" هێرۆ ئیبراهیم یه‌کێکی ده‌وێت بۆ ئه‌و پۆسته که وابه‌سته‌ی خۆی بێت، هه‌ر بۆیه پرسه‌که وا که‌وته‌وه".
سه‌رچاوه‌که وتی" وا باشه ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌ڕوات، چونکه هه‌ویره‌که ئاو زۆر ده‌کێشێت و قسه قسه راده‌کێشێت".
نوسینه‌که‌ی ئالآ تاڵه‌بانی