بەڕێوەبەری راگەیاندنی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق هۆکارەکانی دروست بوونی خۆڵ بارانی بۆ چەند هۆکارێک
گەڕاندەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی عێراق باسی لەوەکرد، زۆربونی دیاردەی خۆڵبارین بۆ چوار هۆکار
دەگەڕێندرێتەوە، لەو لەوانەش گۆڕانکاری کەشوهەوا، جیاوازی پلەی گەرمی بارستە
هەواییەکان، بەرزبونەوە و نزمبونەوەی کتوپڕی پلەکانی گەرما و پەستانی ناوە ناوەی
چینی ئەتمۆسفیری دەوروبەری گۆی زەوی.
ماوەیەکە شەپۆل و گەردەلولی خۆڵبارین عێراق و
هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و تەندروستی هاوڵاتییان کەوتوەتە مەترسییەوە و ژینگەی
وڵاتیش تێك چووە.