لە سلێمانى نرخی بەنزین هەرزان دەکرێت

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایدەگەیەنێت" لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە (٢٥) دیناری دیکە دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین". 

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی دادەبەزێت، بەشێوەیەک هەر لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ (٩٥٠) دینار و موحەسەن هەزارو ٥٠ دینار و سۆپه‌ر هەزارو ١٢٥ دینار دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو: هۆکاری دابەزینەکە ئەوەیە کە بەنزین لە خوارووی عێراقەوە دێتە هەرێم، واتە بەنزین زۆرە و خواستیش لەسەر بەنزین کەمبووەتەوە. 



PM:01:39:21/04/2022