کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی بڕیاری دا که به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆی رێگا نه‌دات به سه‌رۆک که هێزی شه‌ڕکه‌ر بنێرێت بۆ عێراق.
بڕیاره‌که که رۆژی 25 ی ته‌موز له کۆنگرێس درا به کۆی 370 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 40 ده‌نگ، ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆئه‌وه‌ی که چ دیموکراسییه‌کان و کۆمارییه‌کان که کۆشکی سپی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وان تاک ره‌وانه هیچ بڕیارێک نه‌دات.
ئه‌م بڕیاره وا پێویست ده‌کات که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانیشه‌وه پشتگیری بکرێت که چاودێران به‌کارێكی زه‌حمه‌تی ده‌زانن.
ئه‌م بڕیاره له کاتێکدایه که ئه‌مریکا رۆژ به‌رۆژ هێزی زیاتر ده‌نێرێت بۆ عێراق، له‌وانه کۆپته‌ری جه‌نگی و فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان و هێزی تر، که‌ئه‌مه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ناوچه‌کانی عێراق رۆژانه به‌ده‌ستی دێنن.