دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی ژنێک ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کرا، کارمەندێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێت" ئافرەتەکە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ سەری بڕدراوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە".
کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک هێنرایە نەخۆشخانە، کە لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەقۆ سەری بڕدرابوو".
بە وتەی ئەو کارمەندە" ئافرەتەکە تەمەنی لە (٣٥) ساڵ زیاترە و دایکی چوار منداڵە، شووبراکەی وتوویەتی ژنەکە کێشەی لەگەڵ مێردەکەی هەبووە و پێشتریش کێشەکەیان بردووەتە لای رێکخراوەکانی ئافرەتان".
تائێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى پارێزگای هەولێر هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردۆتەوە.