سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" ڕۆژنامەی کوردی ڕۆڵێکی کاریگەری بینیووە لە شۆڕش و ڕاپەرین و خستنەڕوی ڕاستییەکان و ئاشکراکردنی گەندەڵی".
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە بۆنەی یادی (١٢٤) ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبای گەرم ئاڕاستەی رۆژنامەنوسان دەکەم، ڕۆژنامەی کوردی ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە شۆڕش و ڕاپەرین و خستنەڕوی ڕاستییەکان و ئاشکراکردنی گەندەڵی و ڕوبەڕوبونەوەی تاکرەوی و پاراستنی ئازادی و دیمکراسی".
ئەوەشی خستەڕوو، ئازادی بۆ رۆژنامەنوسان دوپاتدەکەینەوە.
ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان، (١٢٤) ساڵ بەسەر لە چاپدانی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی (١٨٩٨) لەسەر دەستی میقداد مدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرە لە وڵاتی میسر ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی (کوردستان) بڵاوکردەوە، کە ئەوە بە یەکەم ڕۆژنامەی چاپکراو دادەنرێت لە مێژووی کورددا.