بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەهای پاوەنی بەریتانی بەرامبەر بە دیناری عێراق بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی بەخۆوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی کوردستان نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٣٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕابردوو بە ١٤٧ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨هەزارو ٨٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٦٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممە بە ١٩١ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣١٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٧٠ هەزار دینارە.