کۆبانێ: تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دژی ناوچەکەمان پێشێل دەکات

‌مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)
فەرماندەی گشتی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (ھەسەدە) په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر گه‌لانی كورد بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" هێرشەکانی ئەنقەرە ئاستەنگ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانمان لە دژی چەکدارانی داعش دروست دەکەن".

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند" تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی گەرەنتیکار دژی ناوچەکەمان پێشێل دەکات".

ڕوونیشیکردەوە، بەئامانجکردنی کۆبانێ‌ و بۆردومانکردنی مەدەنییە بێتاوانەکان‌ و کوشتنی بەرپرسانی ئیداری لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ھەڕەشە لە ئاسایش‌ و ئاشتی دەکەن‌ و ڕێگری و ئاستەنگن بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دژی  داعش. 

پەیامەکەی کۆبانێ لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی دووشەممەی ھەفتەی ڕابردوەوە سوپای تورکیا لە شکرکێشی لە ناوچەکانی (زاپ‌ و ئاڤاشین‌ و باسیان‌ و مەتینا) لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. 



AM:11:02:23/04/2022