هەولێر.. هیزە ئەمنییەکان هێرشیانکردە سەر ئەو خۆپێشاندانەی دژی تورکیا ئەنجام درا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە،  خۆپیشاندانێک دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان سازکرا بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێڕش کرایەسەریان.

ئەو خۆپیشاندانەی کە لەلایەن حیزبی شيوعی رێکخرابوو ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ناڕەزای خەڵکی کوردستان بوو لە دژی ئەو لەشکر کێشیەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشکرایە سەریان و چەند خۆپیشاندەرێکیش بریندار کران.

 هیوا عومەر کە یەکێک بوو لە رێكخه‌رانی خۆپیشاندانەکە بە " سپی " راگەیاند " لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش کرایە سەرم".

 ئەو کە بەهۆی پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکانەوە جلەکانی لەبەردا درێنڕابوو، وتی"ئیمە سورین لەسەر خۆپیشاندانەکە و ئەم لەشکرکێشییەی تورکیا مەحکوم دەکەین و لەشکرکێشیەکە دژی سەرجەم خەڵکی کوردستان
".

 
لە ١٨ ی نیسانەوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی بەناوی (چنگی قوفڵەوە) کردۆتەوە سەر ناوچەکانی ئاوەشین و زاب و کۆرژارۆ لە پارێزگای ئامێدی و بە قوڵی ١٩ کم هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

 

 

 

 

 




PM:05:19:26/04/2022