"یەكێتی‌و پارتی ماوەی 3 ساڵ هەركامەیان بڕی 35 ملیۆن دۆلاریان دەبرد"
عەلی حەمە ساڵح سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای بودجەی حیزبەكان لە روونكردوەیەكدا دەڵێت: گۆڕان و یه‌كێتی له سێ ملیار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن و له هیچ جێگه‌یه‌كی یاساكه‌شدا نه‌هاتووه، بۆ كورسیه‌ك بڕی 60 ملیۆن دینار بدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ده‌نووسێت: به‌پێی یاسایی حیزبه‌كانی ساڵی 1993 ده‌بوو ئه‌و پاره‌ی به حیزبه‌كان ده‌درێت به یاسا رێكخرێت 20 ساڵه رێكنه‌خراوه، باشه بۆ 20 ساڵه پاره به نایاسای دابه‌شده‌كرێت قسه‌یان نه‌ده‌كرد؟ بۆچی هه‌موومانگێك له‌و كه‌م پاره‌یه‌ی ساڵی 2007 و 2008 و 2009 هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كی 35 ملیۆن دۆلاریان ده‌برد كه 20% بودجه‌ی ئه‌و ساڵه بوو قسه‌یان نه‌ده‌كرد كه پاره‌ی 920 قوتابخانه‌ی هه‌ژده پۆلی بوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له‌باره‌ی بودجه‌ی حیزبه‌كانه‌وه ، چه‌ند راستییه‌ك
عه‌لی حه‌مه ساڵح
هه‌رچه‌نده من به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌دا نه‌بووم له‌به‌ر ته‌وافق و رازی بوونی یه‌كێتی په‌سه‌ندم كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌ژماركردنی دوو خولی په‌رله‌مان و پێدانی كورسییه‌ك بۆ هه‌ر خولێكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان له گۆڕان كه‌متر نه‌بێت. به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌وان كه‌وتووه‌نه‌ته دژایه‌تی پڕۆژه‌كه.
به‌پێی یاسایی حیزبه‌كانی ساڵی 1993 ده‌بوو ئه‌و پاره‌ی به حیزبه‌كان ده‌درێت به یاسا رێكخرێت 20 ساڵه رێكنه‌خراوه، باشه بۆ 20 ساڵه پاره به نایاسای دابه‌شده‌كرێت قسه‌یان نه‌ده‌كرد؟ بۆچی هه‌موومانگێك له‌و كه‌م پاره‌یه‌ی ساڵی 2007 و 2008 و 2009 هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كی 35 ملیۆن دۆلاریان ده‌برد كه 20% بودجه‌ی ئه‌و ساڵه بوو قسه‌یان نه‌ده‌كرد كه پاره‌ی 920 قوتابخانه‌ی هه‌ژده پۆلی بوو.
ئه‌م پاره ئێستا ته‌رخانكراوه به به‌راورد به ساڵی پێشتر نه‌ك زیادی نه‌كردووه به‌ڵكو 25 ملیار دینار كه‌متره كه زیاتر له 2 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار (به قسه‌ی ئێمه بكرایه بۆ نیوه كه‌م ده‌كرایه‌وه‌و باشترین به‌ڵگه‌شمان راپۆرتی یه‌كه‌می لیژنه‌ی داراییه، كه واژوو منی له‌سه‌ره).
هه‌ندێك له راگه‌یاندنی حیزبه‌كان، یان ئه‌وه‌تا تێناگه‌ن و كه‌سیشیان نییه تێییان بگه‌یه‌نێت یان به‌مه‌به‌سته‌وه خه‌ریكی چه‌واشه‌كارین، هه‌موو یاساكه بگه‌ڕێ نه وشه‌ی شه‌ست ملیۆنی تێدایه‌و نه‌وشه‌ی دینار، به‌ڵكو ده‌ڵێت 1% بودجه‌ی گشتی به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت و به‌پێی مادده‌ی دووه‌میش پێوه‌ره‌كه دانراوه كه كورسییه‌ك 0.0037% بودجه‌ی گشتی ده‌درێتێ، به‌مه‌ش بودجه كه‌م بكا پاره‌ی حیزبه‌كانیش كه‌م ده‌كات، هه‌ركاتێكیش رێككه‌وتن كرا ئه‌م 1% كه‌متر ده‌كرێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێم بڕه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش نه‌ك 3 ملیار و 600 ملیۆن نییه به‌ڵكو له 3 ملیاریش كه‌متره.
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م یاسایه
1- دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب و به‌یاسایی كردنی كارێك كه 21 ساڵه نایاساییه
2- چه‌سپاندنی تاڕاده‌یه‌كی دادپه‌روه‌ری له‌بینی حیزبه‌كانداو به‌پێوه‌ر وه‌رگرتنی كورسی كه بنه‌مایه‌كی دیموكراتی هه‌یه
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو به به‌راورد به ساڵانی پێشوو به بڕێكی به‌رچاو.
4- بڕینی پاره‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی كه نه كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه و كه‌متر له 20% ده‌نگی كورسییه‌كیان هێناوه‌و نه‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردوو.
تێبینی: من له‌گه‌ڵ كۆی یاساكه نه‌بووم و تێبینسم له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌ك هه‌بوو، وه‌ك بابه‌تێكی ته‌وافقی رێككه‌وتووین له‌سه‌ری.
PM:04:44:26/07/2014