بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشینییەكانی بۆ كەشی ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ ... پارێزگای هەڵەبجە
*كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە كاتەكانی دوای نیوەرۆدا و لە شوێنی جیاوازدا لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێك كات لێزمە باران دەبێت.
*خێرایی با/ لە نێوان (10 — 20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 16 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 31 پلەی سیلیزی .
سبەی شەممە ...
*كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
*خێرایی با/ لە نێوان (5 — 15 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 15 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 32 پلەی سیلیزی .
ئەمڕۆ ... پارێزگای كەركوك
*كەش/ ئاسمان لە نێوان وپەلە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت .
*خێرایی با/ لە نێوان (15 — 25 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 21 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 32 پلەی سیلیزی.
*سبەی شەممە ...
*كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
*خێرایی با/ لە نێوان (10 — 20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 20 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 32 پلەی سیلیزی
* ئەمڕۆ ... پارێزگای دهۆك
*كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچە لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان باران بارین زیاتر دەبێت.
*خێرایی با/ لە نێوان (5 — 10 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 20 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 32 پلەی سیلیزی
*سبەی شەممە ...
*كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەندێك ناوچە , لە هەندێك ناوچە تاوە باران دەبێت.
*خێرایی با/ لە نێوان (5 — 15 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (9 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 19 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 31 پلەی سیلیزی
* ئەمڕۆ ... پارێزگای سلێمانی
*كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران وە لە هەندێك ناوچە تاوە باران دەبێت هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكانداو لە كاتەكانی شەودا .
*خێرایی با/ لە نێوان (5— 15 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ ( 9 – 10 ) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 16 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 29 پلەی سیلیزی
*سبەی شەممە ...
*كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێك ناوچە لەكاتی جیاوازدا.
*خێرایی با/ لە نێوان ( 10 — 15 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ ( 9 – 10 ) كم
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 15 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 30 پلەی سیلیزی
* ئەمڕۆ ... پارێزگای هەولێر
*كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی شەودا .
*خێرایی با/ لە نێوان (10— 15 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ ( 8 – 10 ) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 19 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 32 پلەی سیلیزی
*سبەی شەممە ...
*كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەل بارینی نمە باران , لە هەندێك ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا. هەندێك كات تاوە باران دەبێت .
*خێرایی با/ لە نێوان (5— 10 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 17 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 33 پلەی سیلیزی