بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەڵام نەدانەوەى پەیوەندییەکی تەلەفۆنى مەسعود بارزانى لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی".
بارەگای بارزانی ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی له رونكردنهوهیهكدا بڵاویكردهوه" لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاوكراوەتەوە كە گوایە موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی مهسعود بارزانی ناداتەوە، بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان ڕونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دورە لە ڕاستی".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە نێوان مهسعود بارزانی و موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندی زۆر باش هەیە، ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتووە" ئەگەر لە ماوەی رابردودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبونی جموجۆڵی سیاسی هەبوبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە".