په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌تیف مسته‌فا ئه‌و رووداوه‌ی له‌جه‌له‌ولا له شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و داعش روویداو 17 پێشمه‌رگه بوونه قوربانی به فه‌زیحه ناوده‌بات.
له‌تیف مسته‌فا له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فیس بووک له‌سه‌ر بارودۆخی پێشمه‌رگه نووسیویه‌تی "لەگەڵ حورمەت و ڕێزماندا بۆ ماندووبونی هەموو پێشمەرگەیەکی تاکی دڵسۆز لەبەرەکانی جەنگ، بەڵام وەک هێز و وەک فەرماندەییەکانیشیان ئەم هێزانە لە دوو هێزی حیزب زیاتر نین و دەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب لەماوەکانی ڕابردوودا لە بەرژەوەندیان نەبووە ئەم هێزانە بکەنە هێزی نیشتیمانی نیزامی ،لە سیاسەتیکی چەواشەکارەنەی بەردەوامیشدا هەرکەسێک ڕەخنەی لەو واقیعە تاڵە گرتبێ و وتبێتی ئەم هێزانە میلیشیان زۆر بە لێزانانە ختوکەی هەست و سۆزی ساویلکەی خەڵکیان داوەو ئەو ڕەخنانیەیان لە خانەی ڕەخنەی دوژمنان و خۆیان ووتەنی ڕەخنەی عەرەبی شۆفێنی وەسف کردوە".
له‌درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت " ئه‌وه بۆیە ئێستا لەو واقیعە ناخٶشەداین کە تێی کوتوین و ئەو فەزیحەتەش کە لە نێوانی هێزەکان لە گەڕەکی تەجنیدی شاری جەلەولا ڕویدا بەرهەمی ئەو واقیعە تەڵەیە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێ و ئەم شەڕانە بەردەوام بن و مەودایان فراوانتر بێتەوە کارەساتی گەورە ڕودەدا، ئێستاش نەچوە بچێ هیوادارین ئەو ڕوداوە سەرەتایەک بێت بۆ بەخۆدا چوونەوە و گۆڕینی واقیعی پێشمەرگە".