کەشناسی هەرێم: شەپۆلى خۆڵ بارین چڕ دەبێتەوە و ئاستى مەودای بینین کەم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلى خۆڵ بارین چڕ دەبێتەوە و ئاستى مەودای بینین کەم دەبێتەوە". 

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئەنجامی ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری خۆرئاوای عێراقی گرتۆتەوە و بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ کە ناوچەکانی ناوەراستی عێراقی گرتۆتەوە، پێش بینینی دەکەین کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ زیاد ببێ بە تایبەتی شاری هەولێر و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان و باشووری سلێمانی، کە مەودای بینینی ئاسۆی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە دوو کم کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی بەیانی رۆژی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت". 

ئەمەی خوارەوە مەودای بینینی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە: 

کەرکوک 2 کم 

دووز 2 کم 

خانەقین 6 کم 

سڵێمانی 9 کم



PM:04:19:04/05/2022