هێزی پێشمەرگە لەجەلەولا هێرشەكانی داعشی تێكشكاند

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە ناحیەی جەلەولا توانیان چەندین هێرشی چەكدارانی داعش تێبكشێنن.
 
سەرچاوەیەکی سەربازیی لە جەلەولا، بە  سپی میدیای راگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، چەکدارانی داعش لە چوار شوێنی جیاوازی گەڕەکی وەحدەی ئەو شارەوە، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر بارەگاو سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردوەتەوە، بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکێنراوە.

وتیشی "خۆشبه‌ختانه‌ له‌و هێرشانه‌ی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه"‌.




PM:05:47:27/07/2014