ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە پرۆسەكانی تۆماری بایۆمتری دەنگدەران و دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوامە.
ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەكەین كە مافی دەنگدانیان ھەیە و پێشتر تۆمار نەكراون سەردانی ناوەندەكانی تۆمار بكەن لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوونیان، بەمەبەستی خۆ تۆماركردن و زامنكردنی مافی دەنگدانیان لە داھاتوودا."
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ھەروەھا بۆ ئەو ھاووڵاتیانەشی كە پێشتر تۆماریان بۆ ئەنجام دراوە سەردانمان بكەن و كارتی دەنگدانەكانیان وەربگرنەوە كە لە ئێستادا ناوەندەكان ڕۆژانە (جگە لە ڕۆژانی ھەینی و شەممە ) لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەكو ٣ی پاشنیوەڕۆ لە پێشوازی ھاووڵاتیاندان."
راگەیەنراوەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن (پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی، یان كارتی نیشتیمانی، كارتی نیشتەجێبوون(زانیاری)، كۆبونی خۆراك، كارتی دەنگدانی كۆن (گەر ھەبێت).