٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دروست دەكرێت


لەهەرێمی كوردستان ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ توێژی كەمدەرامەتان دروست دەكرێت.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە كوردستان24ی نزیك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێچییان كەمدەرامەتان دروست بكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانەی دروست دەكرێن تەواوی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەگرێتەوە.




PM:08:38:10/05/2022