كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوان دروستكردنی ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیان بەلاوە باشە، بەڵام سەرباری تەواونەكردنی چەندین یەكەی دیكە "ئەی خێرە ئێستا و لەم كاتەی كە بەرەوهه ڵبژاردن دەڕۆین دیسانەوە بەڵێنی باق و بریق دەدەن".
بەرهه م قەرەداغی، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان رایگەیاندوە، ئەوان دڵخۆشن ئەگەر بڕیاری دروستكردنی ۲۰ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون راست بێت، بەڵام دەیانەوێت هەموو خەڵك بزانن ماوەی سێ ساڵە داوای پرۆژەیەكیان كردووە بەبێ ئەوەی حكومەت یەك دینار سەرف بكات كۆمپانیایەك بەتەواوی خزمەتگوزارییەكانەوە شوقەی بۆ دروست دەكردن بە مانگانەی تەنها ۱۰۰ دۆلار، بەڵام نەیانكرد.
ناوبراو وتویەتی "پارەتان بۆ پرۆژەی سیتەك و زرگوێزو كەڵەوان لەسلێمانی سەرف نەكرد و تەواوتان نەكرد، لەهەولێر گوندی كۆریتان تەواو نەكرد، بەسەدان پرۆژەی ناتەواوتان تەواو نەكرد، ئەی خێرە ئێستا و لەم كاتەی كە بەرەوهه ڵبژاردن دەڕۆین دیسانەوە بەڵێنی باق و بریق دەدەن".
ئەمڕۆ محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە كوردستان24ی نزیك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە "بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێچییان كەمدەرامەتان دروست بكرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانەی دروست دەكرێن تەواوی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەگرێتەوە.