بەپەلە.. ئاگرێکی گەورە لە رانیە کەوتۆتەوە

‌دیمەنێکی ئاگرەکە- فۆتۆ:سەید خالێد
بازاڕێکی کوتاڵ فرۆش لە ناو شاری رانیە ئاگر دەگرێت و بەپەلە تەشەنە دەکات و ئێستا بۆ تە ئاگرێکی زۆر گەورەو زیاتر لە ٦٠ کەس دووچاری تەنگەنەفەسی بوون لەنێوانیاندا سیان لە بریندارەکان سووتاون.
کاتژمێر ١ ی پاشنیوەرۆ  لەگەرەکی سەید عەلی ئاگرێکی گەورە لەبازاڕێکی کوتاڵ فرۆشتن کەوتۆتەوە بە پەلە دوکان و بازاڕەکانی چواردەوری دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئاگرەکە بەرەو نەخۆشخانەی گشتی رانیە دێت و ئێستا کارمەندانی تەندروستی سەرقاڵی گواستەنەوەی نەخۆشەکانی خەستەخانەکان بۆ ئەوەی لە مەترسی ئاگرەکە دووریان بخەنەوە.
تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.




PM:02:29:28/07/2014