هۆشیار عومەر عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت "بڕیاری نوێمان ئەوەیە كە لە حكومەت بكشێینەوە، چونكە ئێمە كە بەشداری حكومەتمان كرد لەسەر بنەمای رێككەوتنێك بوو، بەڵام ٨٠%ی ئەو رێككەوتنە جێبەجێ نەكراوە".
هۆشیار عومەر عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی زەمەن نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە "یەكێك لە خاڵەكان ئەوەبوو پێویستە داهات شەفاف بێت، داهات شەفاف نەكراوە، بەتایبەت دەستەی داهاتە نەوتی و گازییەكان كە بڕیار بوو دروستبكرێت، پارتی نەیهێشت دروست بكرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەوەی پەیوەندی بە پەرلەمانەوە هەبوو دەبوایە پەرلەمان بەهێزبوایە و بە ئەركی خۆی هەستایە بەڵام پەرلەمانیان لاواز كردووە، خاڵێكی دیكە رێزگرتن بوو لە ئازادییەكان نەك ڕێزی لێنەگیراوە، بەڵكو پێشێلكراوە".
هۆشیار عومەر دەڵێت "٨٠%ی خاڵەكان كە بەرنامەی سیاسی ئێمەش بووە جێبەجێ نەكراوە، لەبەرئەوە لە جڤاتی نیشتمانیەوە بڕیاری كشانەوە دراوە و ماوەتەوە جێبەجێكردنی و هەڵبژاردنی كاتەكەی".