كۆمپانیای نەوتی باكور: حكومەتی هەرێم زیادەڕۆيی كردۆتە سەر دوو كێڵگەمان

كۆمپانیای نەوتی باكور، لە بڵاوکراوەیەکدا حكومەتی هەرێم بە "دەست بەسەراگرتنى" دوو كێڵگەی نەوتی بۆسەر كۆمپانیاكە تۆمەتبار دەکات و  دەڵێت" حكومەتی هەرێم زیادەڕۆی كردۆتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیاكەمان". 

كۆمپانیاكه‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" حکومەتى هەرێم چەندین جار پێشێلكاریی و مامەڵەى خراپى بەرامبەر كێڵگە نەوتییەكانی (خورمەلە/ هاڤانا/ سەفیە/ كۆرمۆر) ئەنجام داوە".

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیاکەمان چەندین داوای یاسایی لە دادگا پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرزکردوتەوە و چاوەڕوانى وه‌ڵامى داداگایە.

كۆمپانیاكه‌ ئاشکراشیکردووە، هێزێكی چەكداری سەر بە حكومەتی هەرێم، بە یاوەری تیمێكی تەكنیكی هێرشیان کردوەتە سەر بیرەكانی (بای حەسەن و داود)، كە ئەمەش پێشێلی دەستوور و یاسان، بەو پێیەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عیراقە و حكومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی كۆمپانیا نیشتمانییەكان دەكات.

تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاونەکردۆتەوە. 


PM:06:40:14/05/2022