كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پیشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە كە سبەی لەهەندێك جێگای پارێزگای هەولێر تاوەباران دەبێت و تۆزێكی سوك بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی، ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێكی سوك هەیە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەپارێزگای هەولێر ئەمڕۆ  ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە وە لەكاتەكانی ئێوارە لەناوچەكانی باشوری پارێزگا ئەگەری تۆزێكی سوك هەیە".

هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك،  ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەیش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە".

سەبارەت بە كەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوكات لە پارێزگای كەركوكیش  ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە ئەگەری بەرزبونەوەی خۆڵێكی سوك هەیە.





PM:01:23:19/05/2022