زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ژمارەیەک توشبوی تالاسیمیا تەرخانکرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ١٠٠ تووشبوونی تالاسیمیا تەرخاندەکات.


ئەمڕۆ ١٩ی ئایار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد لە چوارچێوەی گرنگدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەرێم، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ ١٠٠ تووسبووی تالاسیمیا".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەیی میدیاوزانیاری ئەوەش هاتووە،  ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ ١٠٠ تووشبووەکەی تالاسیمیا خەرجدەکرێت، بەپێی پارەی تەرخانکراویش، بۆ هەر نەخۆشێک بڕی ٥٥ هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت.

 




PM:02:20:19/05/2022