كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێكی سوك هەیە، بەڵام لە پارێزگای دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵێكی سوك لەكاتەكانی نیوەڕۆدا پاشان  كاریگەریەكەی نامێنێت، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەمڕۆ لەپارێزگای كەركوك ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆڵێكی سوك، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆڵێكی سوك.

هەر ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆك  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەیش  ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆلێكی سوك بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا.

سەبارەت بە كەشوهەوای پارێزگای سلێمانیش، كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە،  ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆلێكی سوك بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا، ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی  سوك بە درێژایی كاتەكان.

هاوكات لە سنوری پارێزگای هەولێر، ئاسمان لەزۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك بەدرێژایی كاتەكان، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك بەدرێژایی كاتەكان.




AM:11:33:20/05/2022