منداڵێکی پێنج ساڵان بوو بەژێر تراکتۆرەوەو گیانی لەدەستدا

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بووە بەژێر ئۆتۆمبێلێکی کوشتوکاڵی لە جۆری تراکتۆر گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئایار، بەشی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزای کۆیە ئۆتۆمبێلێکی کوشتوکاڵی لە جۆری تراکتۆر کە شۆفێرەکەی مێردمنداڵێک بووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بووەتە هۆی شێلانی براکەی.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی بەشی ئێشکگری بەرێوەبەرایەتی کۆیە ئەوەشی بڵاوکردەوە، منداڵەکە ناوی "ئەنەس دانا"یە و تەمەنی پێنج ساڵانە.




PM:08:32:20/05/2022