له گوندێكی سهر به ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ
تهرمی ژنێك به كوژراوی دۆزرایهوه، گومان دەکرێت بەهۆی بەرکەوتنێکی سەخت کە بەر
سەری کەوتبێت گیانی لەدەستدابێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢، تەرمی ژنێکی چل ساڵان،
بە کوژراوی لە گوندی "حەسەن رەشۆ" لە سنووری ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ دۆزرایەوە.
ئەو هاوڵاتییە، بەرکەوتنێکی قورس بەر سەری کەوتووە،
گومان دەکرێت بهو هۆیهوه گیانی لەدەست
دابێت، لەئێستاشدا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و پۆلیسیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی
لەوبارەیەوە نەداوە.