كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە كە سبەی بەگشتی كەشوهەوا جێگیر دەبێت و خۆڵبارین كۆتایی دێت.

لەم لینکەوە تەلەگرامی سپی جۆین بکە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ  لە پارێزگای هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت، بۆ سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها كەشوهەوای سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ سبەی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، بەڵام بۆ سبەی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و خێرایی با لە نێوان ( 5 — 10 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

كەشناسی ئاشكراشیكردوە، لەپارێزگای دهۆك هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و خێرایی با لە نێوان ( 5 — 10 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

لە سنوری پارێزگای كەركوكیش، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ سبەی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و نیمچە هەور و پلەكانی گەرما بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و بەشتی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو 34 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین 19  پلەی سیلیزی دەبێت".

كەشناسی جەختی لەوەكردوەتەوە، ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با  لە نێوان (5— 10 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت، بۆ سبەی پلەی گەرما كەمێك بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و كەشوهەوا بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.





AM:11:03:26/05/2022